ناوهڕۆك
هێز چیە؟
هێز بە سادەترین شێوە لە زانستدا بریتییە لە پاڵنان یان ڕاکێشان، وە هەموو هێزێک بڕ و ئاڕاستەی هەیە، هێز دەتوانێت تاودانی تەن بگۆڕێت ئەم تاودانەش گۆڕانە لە بڕی خێرایی یان ئاڕاستەی خێرایی یاهەردووکیاندا، کاتێک گۆڕانی جووڵەی تەنێک دەبینیت دڵنیا دەبێت کە ئەو گۆڕانی جووڵەیە بە هۆی هێزێکەوە ئەنجام دراوە، بۆ پێوانەکردنی هێز زاناکان یەکەیەک بەکاردەهێنن پێی دەڵێن نیوتن.
هێزە کاریگەرییەکانی سەر تەنەکان
هەموو هێزەکان کاردەکەنە سەر تەنەکان بۆ ئەوەی پاڵنانێك پەيدابێت پێویستە شتيك هەبێت پاڵی پێوە بنرێت واتـە لە نەبوونی شت پاڵنان نابێت. هەمان شت بۆ ڕاکێشان پەیڕە و دەکرێت. كاتێك بە كارێك هەڵدەستیت پەنجەكانت بەکاردەهێنیت بۆ هەڵدانەوەی پەڕەکانی کتێبێك يان بە پاڵنانی دوگمەکانی کۆمپیوتەر لەم نموونانەدا پەنجەکانت هێزێك دەخەنە سەر كتێبەکە و سەر دوگمەکان، لەبەر ئەوە دەڵێين کە هێز کار دەکاتە سەر کتێبەکە و دوگمەکان، لەلایەکی ترەوە مەرج نییە هەموو کارکردنێکی هێز جووڵە دروست بکات وەك ئەوەی لەسەر كورسيەك دانیشتویت هێز کاری کردۆتە سەر کورسیەکە بەڵام نایجوڵێنیت چونکە زەویش بەهەمان بڕی هێز کار دەكاتە سەر كورسيەكە.
سەرچاوەکانی هێز و کارتێكەرە کانیشی نابينرێن
هەموو کاتێک ئاسان نييە بگوترێت ئەو هێزە دەخاتە سەر و ئەوەش هێزی دەخرێتە سەر چییە هەروەها ناتوانرێت ئەو هێزی كێشكردنە ببینرێت کە موگناتسێك کاری پێ دەكاتە سەر ساردکەرەوەيەك هەروەها ناتوانرێت ئەوە ببینرێت کە بۆچی هێزی کێشکردنی زەوی وایكردووە کە هەوای دەوروبەرت لە نزيك زەوی کۆببێتەوە.
دیاریکردنی بەرەنجامی هێزەكان
زۆر جار تەنێك دەكەوێتە ژێر كاریگەری زیاتر لە هێزێک. بەرەنجامی هێز Net force ئەو تاکە هێزەیە کە هەمان کاریگەری هەموو ئەو هێزانەی هەیە کە کاریان کردوتە سەر تەنێك يان کۆی ئاڕاستەیی هەموو ئەو هێزانەیە کە کار لە تەنێک دە کەن کەواتە چۆن بەرەنجامى هێزکان دەدۆزیتەوە وەڵامەکە بەندە بە ئاڕاستەی هێزەکانەوە.
ئەو هێزانەی هەمان ئاڕاستەیان هەیە
وای دابنێ کەسێک داوای لە خۆت و هاوڕێكەت کرد بۆ لابردنی مێزيك لە شوێنەكەی خۆيدا. تۆ لایەکی مێزەکە ڕادەكێشيت و هاوڕێکەشت پاڵ بە لاکەی تریيەوە دەنێت، ئەو دوو هێزەی بە کارتان هێناوە هەمان ئاڕاستەيان هەیە بۆ دیاری کردنی بەرەنجامەكەیان دوو هێزەکە کۆدەكرێنەوە. لەم بارددا بەرەنجامی دوو هێزەکە 45 نیوتنە، ئەم هێزە زۆرە بەشی ئەوە دەکات مێزەکە بجووڵێت.
هێزە هاوسەنگەکان و هێزە لاسەنگەكان
ئەگەر بەرەنجامی هێزە کاریگەرەکانی سەر تەنێک بزانيت ئەوا دەتوانيت کاریگەری بەرەنجامی ئەو هێزانە لە سەر جووڵەی تەنەکە دیاری بکەیت، بۆچی؟ بەهۆی بەرەنجامی هێزەکانەوە بۆت دەردەکەوێت کە هێزە کاریگەرەکانی سەر تەنەکە هاوسەنگن یان لاسەنگن.
هێزە هاوسەنگەكان
كاتێك بەرەنجامی ئەو هێزانەی کاریان کردووەتە سەر تەنێک برەکەی سفر بێت ئەوا ئەو هێزانە هاوسەنگن، وە هێزە هاوسەنگەکان نابنە هۆی گۆڕانی جووڵەی تەنە جووڵاوەکان، هەروەها هێز هاوسەنگەکان تەنی وەستاو ناجوڵێنن زۆر لەو تەنانەی لە دەوروبەردا هەن هاوسەنگن وەك، ئەو گڵۆپەی بە بنمیچی ژوورێکەوە بە پەتێکەوە هەڵواسرابێت بە هۆى هاوسەنگ بوونییەوە ناجوڵێن هێزی كێشکردن کە گڵۆپەکە بۆ خوارەوە ڕادەكێشێت وە هێزی گرژی پەتەکە بۆ سەرەوە. هێڵانەی باڵندەیەك لەسەر درەختێک و کتێبێکی سەر مێز دوو نموونەی ترن لە سەر کاریگەری هێزە هاوسەنگەکان.
هێزە لاسەنگەکان
كاتێك بڕی بەرەنجامی ئەو هێزانەی کاریان كردووتە سەر تەنێك یەكسان نەبێت بە سفر، ئەوا ئەو هێزانە هاوسەنگ نین و هێزە لاسەنگەکان گۆڕان لە جووڵەی تەنەکاندا دروست دەكەن وەک گۆڕان لە بڕ يان لە ئاڕاستەی خێراییەکەیان، هێزی لاسەنگ پێويستە بۆ جووڵاندنی تەنە وەستاوەکان هەروهها هێزی لاسەنگ پێویستە بۆ گۆڕینی جووڵەی تەنە جووڵاوەكان. لەوانەیە تەنێک لە پاش لابردنی لاسەنگەکانی سەری بەردەوام بێت لە جووڵە كاتێك لە تۆپێك دەدرێت هێزێکی لاسەنگ کاری تێدەکات و بەردەوام دەبێت لە خلۆربوونەوە لە سەر زەوى بۆ دووریەکی زۆر پاش تەواو بوونی لێدانەکەی.